سه‌باره‌ت به یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له چوارده‌ی مانگی شه‌ش، ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی عێراق سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت گرفتی سیاسی عێراق ئه‌وه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق متمانه نه‌ماوه، باوه‌ڕی به یه‌کتر نه‌ماوه، قه‌یرانی متمانه هه‌یه. بوونی قه‌یرانی متمانه و که‌س ڕازی نه‌بوون به که‌س، هیچ لایه‌نێکیان ئاماده نیـیه له پێناو خه‌ڵکی عێراقدا دانواندن بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و هێوری بڕوات. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم هاوکێشه‌ی سیاسی عێراق هاوکێشه‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:21 خوله‌كه.