تا ئێستا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و کۆششه‌کانی که بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کراون سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه، هه‌روه‌ها دواخستنی کۆتایی هێنان به یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوو هه‌فته که بڕیاربوو له (13)ی مانگ بێت، نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تێپه‌ریوه و هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه که ئاماژه به‌وه بکات له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی که ماوه لایه‌نه عێراقییه‌کان بگه‌نه ڕێککه‌وتن.
سه‌باره‌ت به دواههوڵهکان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌می، ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسڵامی کوردستان له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان خۆی له خۆیدا پێشێلی قانوون و به‌پێجه‌وانه‌ی ده‌ستوور بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌که که خه‌ریکه ده‌گاته کۆتایی و نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کی ماوه، ئه‌مجاره دوو کارتی گه‌وره ماوه که له گۆره‌پانی سیاسی عێراقدا به‌کاربێت. کارتێکیان ئه‌مه‌ریکایه که بڕیاره له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی بێت جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به خۆی و به شانده‌یه‌کی گه‌وره بێته‌وه عێراق و دوا کارتی خۆی به‌کاربهێنێت. له‌لایه‌کی دیکه‌ش ئێران به‌نیازه ئه‌ویش دوا کارتی خۆی به‌کاربهێنێت له ڕێگای عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران که له‌وه‌ده‌چێت ئه‌ویش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو بێته عێراق.
هه‌روه‌ها ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت گرفته‌کانی عێراق ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌مه‌ریکا عێراقی ئازاد کرد، ده‌توانین بڵێن به‌داخه‌وه عێراقی ڕاده‌ستی عێراقییه‌کان نه‌کرده‌وه یان به‌و که‌سانه‌ی نه‌دا که خه‌می عێراقییانه و خه‌می گه‌ڵانی عێراقییانه. ده‌ڵێت ئیستا عێراق بۆته گۆره‌پان بۆ ته‌سفییه کردنی حیساباتی دوو وڵات که ئێران و ئه‌مه‌ریکایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:58 خوله‌که.