له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، به‌ڵام لێدوانه جیاوازه‌کانی لایه‌نه‌کان گرفت و نیگه‌رانی لای عێراقیه‌کان دروستکردووه.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانه جیاوازانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له کام گه‌وره کاربه‌ده‌ستی عێراقه‌وه نزیکیت و به‌رژه‌وه‌ندی کام وڵات به هێند وه‌رده‌گریت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جه‌میل ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێی وانییه گۆڕینی مالیکی به که‌سێکی تر یارمه‌تیده‌ر بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.