زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان ئاماژه به سیناریۆی جۆراو جۆر ده‌که‌ن له عێراقدا وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر لێدانی جێگری سه‌رۆکی عێراق بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر چووه سه‌ر ئه‌وا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ لێدانی لایه‌نه‌کانی تر که ده‌شێت کوردیشی له نۆره‌دا دانابێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ناردنی وه‌زیرێکی حکومه‌تی عێراق که سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقیه‌یه بۆ ئێران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که، به‌ڕیز جه‌میل ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌که ده‌ریانخستووه که کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندێک کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر عێراقه‌وه و ده‌شڵیت له ئێستادا له‌ناو شه‌قامی شیعه‌شدا ئه‌و ڕایه دروست بووه که ئێران ڕێگره له ئارامی و سه‌قامگیری عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:34 خوله‌که.