ئه‌نجامه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا به‌گشتی به‌و شێوه‌یه بوو که پێشبینی ده‌کرا و بۆ کورده‌کانیش (لیستی که‌د، سه‌ر به پارتی دیموکراسی و ئاشتی) له تورکیادا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو بوو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی توانییان 36 نوێنه‌ری خۆیان بنێرنه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌وه.
ئۆرهان که‌مال جه‌نگیز ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له تورکیا ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کان له سۆنگه‌ی ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی ئاکه‌په (پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا) به‌ده‌ستی هێناوه یانی ده‌نگده‌ران هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تریان بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نییه ، و ده‌شڵێت به‌ڵی ، جه‌هه‌په پارتی دووه‌مه له تورکیادا و گۆڕانکاری له سیاسه‌تی خۆیدا ڕاگه‌یاندوه ، به‌لام ڕاستگۆیانه ئه‌و گۆڕانانه ناکات که باسی لێوه ده‌کات.
به‌ڕێز جه‌نگیز ده‌ڵێت جه‌هه‌په له‌لایه‌ک باس له خواستی چاره‌سه‌رکردن ده‌کات بۆ کێشه‌ی کورد و له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رکردایه‌تی جه‌هه‌په هاوسۆزیه‌کی زۆر و به‌هێزی بۆ ئه‌رگه‌نه‌کون هه‌یه.
ئۆرهان که‌مال جه‌نگیز ، سه‌باره‌ت به سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په له چوار ساڵی داهاتوودا وه‌ک ده‌ڵێت له هه‌موویان سه‌ره‌کی تر و گه‌وره‌تریش کێشه‌ی کورده له تورکیادا.
سه‌رۆکی نێوه‌ندی کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له تورکیا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر پێشتر حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په بیانوو یان پاساوی هه‌بووبێت بۆ خاوی پرۆسه‌ی چاکسازیه‌کان، به‌ڵام ئێستا نه‌خشه‌ی نوێی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی وڵاته‌که به کێشه‌ی کوردیشه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرهان که‌مال جه‌نگیز ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له تورکیا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:59 خوله‌که.