Accessibility links

ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی مافی دەنگدان لە سوریا دەسەنێتەوە


لە دەنگدانێکدا وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد بۆ لێسەندنەوەی مافی دەنگدان لە سوریا، ئەمەش دوای ئەوەی جەخت لەوە کرایەوە سوریا چەکی کیمیایی لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا بەکارهێناوە.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکیان پەسەند کرد کە ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا پشتیوانیان لێکرد، لەوانەش ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا، بەپێی پێشنیارەکە سەرجەم " ماف و شایستەییەکانی " سوریا لەناو ڕێکخراوەکەدا ڕادەگیرێت، لەنێو ئەو مافانەشدا مافی دەنگدانی تێدایە.

87 وڵات پشتیوانیان لە بڕیارەکە کرد و تەنها 15 وڵات پەسەندییان نەکرد، لەوانەش سوریا و ڕوسیا و چین و ئێران، 34 وڵاتیش دەنگیان نەدا، لە کۆی 193 وڵاتەکەی ئەندام لە ڕێکخراوەکە، 135 وڵات بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.

لێسەندنەوەی مافی دەنگدان لە وڵاتێک ڕێوشوێنێکە پێشتر لە مێژووی ڕێکخراوەکەدا نەگیراوەتەبەر.

ڕژێمی سوریا بە تۆمەتی بەکارهێنانی گازی سارین و کلۆر لە سێ هێرشیدا بۆ سەر شارۆچکەی ئەلتامنە لە پارێزگای حەما لە مانگی سێی ساڵی 2017 دا تۆمەتبارکراوە.

چیتر سوریا ناتوانێت هیچ کاندیدێک دیاریبکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاریی و ناتوانێت هیچ پۆستێک لە ڕێکخراوەکەدا وەربگرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG