Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر کۆیە کەسێک گیانی لە دەستداوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوون


قایمقامی کۆیە تاریق حەیدەری دەڵێت بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر بارەگای حزبێکی کوردی ئێرانی لە شاری کۆیە لانیکەم کەسێک گیانی لە دەستداوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی فارسی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان " گروپێکی تیرۆریستی " لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردۆتە ئامانج.

لە دوای مەرگی ژینا ئەمینییەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

ئێران هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی وروژاندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG