ماوه‌یه‌که هاتنه‌وه‌ی قاسم فارس غه‌فوری ناسراو به قاسم ئاغا که خه‌ڵـکی شـاری کۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و له گوندی مه‌لا عومه‌ری نزیک شـاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه کێشه‌یه‌کی به‌رچاوی ناوه‌ته‌وه.
ناوبراو پـێشـتر له سه‌رده‌می ڕژێمی ڕوخێنراوی به‌عسی سه‌دامی موسـته‌شاری فه‌وجی چه‌کداری ڕژێمه‌که بووه و به‌شـداریکردووه له پـرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌کان و هه‌روه‌ها کوشـتنی چه‌ند هاوڵاتیـیه‌ک که ئێسـتا که‌سوکاریان داوای دادگایی‌کردنی ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:21 خوله‌كه.