بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی و چالاکوانی کوردی سوریا مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ، ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی په‌رله‌مانتارانی کوردسـتان که ژماره‌یه‌یان نزیکه‌ی 25 که‌س ده‌بوو له نزیک باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕێـپـێوانێـکیان بۆ به‌رده‌م باره‌گاکه ڕێـکخست و دروشمیان به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌گوته‌وه و وێنه‌ی مه‌شعه‌ل تهممۆیان هه‌ڵگرتبوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.