ساڵه‌هایه تورکیا له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کوردا ڕێبازێکی له‌به‌ر گرتوه که سه‌رکه‌وتوانه نه‌بوه و پێ نه‌کراوه چۆک به بزوتنه‌وه‌که بهێنی، له پێشدا ئه‌گه‌ر هۆیه‌کان به هۆی له‌شکه‌ره‌وه بوه ئه‌مرۆ به ناو گوایه حکومه‌تێکی سڤیل له‌سه‌ر کاردایه و ئاکه‌په فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات، به‌ڵام زۆر که‌سان جیاوازیه‌ک له بۆچونه‌کانی ئه‌رته‌ش و ئاکه‌په و ئه‌ردوگان به دی ناکه‌ن.
عومه‌ر پاچاڵ یه‌کێک له چالاکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په له ساڵی 2008 ووتیان ئه‌م کێشه، کێشه‌ی ئێمه‌یه و ده‌بێت چاره ڕێگایه‌ک بۆی بدوزینه‌وه به‌ڵام ئێستاکه ده‌یانه‌وی گه‌لی کورد هه‌مو بخه‌نه زیندان پاشان له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا سه‌ودا بکه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ئێستاکه هه‌فت هه‌زار کورد له زیندان هه‌یه و بگره له نێوانیاندا که‌سانی ڕۆشنبیرو مامۆستای زانکۆش.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی10:21 خوله‌که.