به‌پـێی هه‌واڵه‌کان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران 14 باڵیۆزی نوێی ده‌ستنیشان کردووه، له نێوانیان حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر وه‌کو باڵیۆزی نوێی وڵاته‌که‌ی له به‌غدا. له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئێلخانی زاده سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و زانیاریه‌ی لای ئێمه هه‌یه، دانایی فه‌ر که‌سێـکی سوپای پاسدارانه و له بنه‌ڕه‌تدا ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانه و کوردی و عه‌ره‌بیش ده‌زانێت و پـێم وایه بۆ ده‌ستێوه‌ردانێـکی زۆرتر که‌سێکی وه‌کو ئه‌ویان داناوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.