Accessibility links

یاریەکانی ئۆلۆمپـیادی زستانەی 2018 بە فەرمی لە پیۆنگچانگی کۆریای باشور دەستیانپێکرد


لایەنگران وهاندەران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆلۆمپـیاد گوێیان نەدایە پلەی زۆرسارد بۆ بینینی یاریە ئاگرینەکان، جوانی ڕۆناکی بەرنامە و ڕێپێوانی وەرزشکاران کە دەهاتنە ناو ئیستادیۆمی ئۆلۆمپـیادوە.

بەدڵنیایەوە یاریەکان پڕدەبن لە دراما، بەڵام لەوانەیە هاوکاری نێوان کۆریای باکور و باشور لە هەموو دراماکان مەزنتربیت.

کۆریاکانی جودابوو لەسەر ئەوە ڕێکەوتن وەک یەک تیم پێشەبڕکێبکەن لە هۆکی سەرسەهۆڵی ژناندا، کە تەنیا چەند هەفیەیەک لەمەوبەر بەجەنگی ناوکی یاریان بە یەکتر دەکرد. ڕۆژی هەینی وەرزشکارانی کۆریای باکوور وباشوور پێکەوە لە پشت ئاڵایەکی شین وسپی کۆریای یەکگرتوو ڕێپێوانیان کرد.

تیمی ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرەتایەکی مشتومڕاویان هەبوو سەبارەت بە بژاری هەڵگری ئاڵاکەی. ئێرین هاملین لە پێشەبڕکێی دەمانچەی ئۆتۆماتیکی وشانی دەیڤس لە پێشەبڕکێی بەفەرەخلسکێی توند لە دەنگدان بۆ شەرەفی هەڵگرتنی ئاڵاکە یەکسان بون. بەڵام پاشان هاملین بە شێر وخەت بردیەوە بۆ هەڵگرتنی ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئاهەنگی کردنەوەی یاریەکان.

لە پەیامێکی بە تویت هاملین گوتی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو سەربەرزە بەوەی دەرفەتی ئەوەی هەبیت ڕێبەرایەتی هەموو تیمە وەڕزشیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکات بۆ ناو ئیستادیۆمەکە.

هەرچی دەیڤسە گوتی پرۆسەکە ڕەوا نەبو وچاوەڕوان ناکرێت ئەو ببتە بەشێک لە ئاهەنگی کردنەوەکەدا.

یاریەکانی زستانە تا 25 ی مانگی دوو درێژەیان دەبێت.

XS
SM
MD
LG