Accessibility links

ڕۆژنامەکان: جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەوڵی هێورکردنەوەی ڕەوشی کەنداو دەدات


جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاڤ شۆڵتس

وەزیری دارایی و جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاڤ شۆڵتس داوای کرد هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ڕێگەگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان لە کەنداو، ئەمەش بەپێی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕۆژنامەکانی گروپی ڤۆنکەدا.

شۆڵتس بە گروپی ڤۆنکەی وت " ئامانجی هەموو سیاسەتمەدارە بەرپرسەکان دەبێت چاودێریکردنی ڕەوشەکە بێت بەشێوەیەکی ژیرانە و ڕێگە نەدەن بخلیسکێنە قەیرانێکی گەورەترەوە. کەمکردنەوەی گرژییەکان شتێکی زۆر گرنگە."

جێی ئاماژەیە شۆڵتس ڕۆژی چوارشەممە شوێنی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ دەگرێتەوە لە کۆبوونەوەکەی حکومەتی ئەڵمانیادا، ئەمەشبەهۆی ئەوەوە کە ئانگێلا مێرکڵ لە پشووە. وتیشی ئەڵمانیا لەنزیکەوە لەگەڵ فەڕەنسا و بەڕیتانیادا کاردەکات لەپێناو پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG