Accessibility links

کۆمپانیای نەوتی گەنەل ئێنێرجیی بە پـێشنیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازیـیە


کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجیی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە دارایـیەکانی بۆ ئەو بڕە نەوتە دوادەخات کە لە نێوان مانگی یازدەی ساڵی 2019 بۆ مانگی دووی ساڵی 2020 فرۆشراون، بەڵام بۆ مانگەکانی دوایی بە شێوەیەکی ئاسایی شایستە دارایـیەکان دەدات.

کۆمپانیەکە ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە دارایـیەکانی بەرامبەر فرۆشتنی نەوت لە ماوەی مانگی سێدا داوە، بەڵام بۆ مانگەکانی پـێشوو دوادەخات.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە بەپـێی پـێشنیاری حکومەتی هەرێمە کە دەڵێت پابەند دەبێت بەوەی بۆ مانگەکانی داهاتوو شایستە دارایـیەکانیان بدەن پـێش ئەوەی بگاتە نیوەی مانگەکەی دیکە. دەشڵێت شایستەکانی نێوان مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو و مانگی دووی ئەمساڵ بۆ ماوەی 9 مانگ دوادخرێت بەبێ ئەوەی قازانجی بخرێتەسەر. بەڵام ئەگەر نرخی نەوت گەیشتەوە نزیکەی 50 دۆلار، ئەو کاتە بەرنامەیەک دادەنرێت بۆ پـێدانی شایستەکان.

جێی ئاماژەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و ڕاگرتنی هاتوچۆ لە زۆر شوێنی جیهاندا، نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی 28 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.

XS
SM
MD
LG