Accessibility links

نەوتى كەركوک ململانێى لێدەكەوێتەوە


نەوتى كەركوک كە رۆژانە هەرێمى كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتى لێ‌ هەناردە دەكات ، ململانێى لە نێوان حیزب و لایەنەكاندا دروستكردووە و بەشێكیان پێیانوایە پارەى ئەو نەوتەى كەدەفرۆشرێت ناشەفافانە مامەڵەى لەگەڵ دەكرێت.

نەجات حسێن ئەندامى كوتلەى توركمانى لە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك، روونیكردەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتى كەركوك لەرێگەى بۆریە نەوتیەكانى هەرێمەوە هەناردەى دەرەوە دەكرێ ، وتى"150 هەزاریان بەغدا هەناردەى دەكات و 250 بەرمیلەكەى تریش لەلایەن هەرێمەوە هەناردە دەكرێ‌."

رۆژى سێشەمە ژمارەیەك هاوڵاتى دانیشتوى كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواى ئاشكراكردنى داهاتى ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەیان كرد كە هەرێم هەناردەى دەكات.

ئازاد جەبارى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك(یەكێتى) ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هەموو خەڵكى كەركوك گلەیى هەیە، چونكە لە وەتەى نەوتەكە كەوتووەتە دەست كورد بەشى شارەكەى لێنادرێت و كەس نازانێت پارەكە بۆ كوێ‌ دەروات."

بەڵام كامەران كەركوك ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك (پارتى) ، ئاماژەى بەوەكرد

ئەو موزایەدانەى دەكرێت ئەوەیە كە ئاڕاستەیەك دروستبووە پێیوایە نەوتى كەركوك لەژێر كۆنترۆڵى پارتى دایە و پارەكەى بۆ گیرفانى پارتى یە بۆیە دەبێت یەكێتى لێیبسەنێتەوە،

وتى" ئەگەر گلەییەكان بۆ بەرژەوەندى خەڵكى كەركوك بێت ئێمە پشتیوانى دەكەین، بەڵام ئەگەر بۆ بەرژەوەندى حیزبێكى تر بێت ئێمە لەگەڵى نین."

بەشێك لەدانیشتوان و دەزگا ئیداریەكانى كەركوك داواى خەرج كردنى پارەى پترۆدۆلار لەو نەوتەى هەناردەى دەرەوە دەكرێت بۆ خزمەتكردنى شارەكەیان دەكەن ، كە تائێستا خەرج نەكراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG