دکتۆر کرمانج گوندی دەڵیت یاسا و رێساکانی سەرۆک ئۆباما بەم دوایانە راگەیاندن کاریەگەری کەمیان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی و مەرگەکانی ئاکامی کۆنترۆڵنەکردنی چەک ، لەبەر ئەوەی ئەو چەکانەی بۆ کوشتنی خەڵکان رۆژانە لە ئەمریکادا بەکار دەهێنرێن ، ئەو چەکانە نین کە بە مۆڵەت و پسوڵە دەکڕدرێن بەڵکو ئەو چەکانەی بۆ کوشتن بەکار دەهێنرێن ، ئەو چەکە بێمۆڵەتانەن کە لە بازاڕی رەشدا دەکڕدرێن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستا لە زانکۆی تێنسی ستەیت ئەنجامیداوە دەبیستن.