سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای پـشـتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات بۆ پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه له ماوه‌ی سـاڵێـکدا بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـکی ئاشـتی سه‌رتاسه‌ری.
له وتارێـکدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پـێشـکه‌شی کرد، به‌ڕێز ئۆباما گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه به‌سه‌ر ده‌یان سـاڵ له ڕق و کینه‌دا زاڵبین و یارمه‌تی هه‌ردوو لایان بده‌ین له گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک که زه‌مینه بۆ هێنانه دی وڵاتێـکی نوێی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌سـتینی خۆش ده‌کات که به ئاشـتیانه شـان به شـانی ئیسرائیل‌دا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما به‌و وڵاتانه بڵێت که پـشـتیوانی له وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌که‌ن پـێویسته هه‌وڵی ڕووخاندنی ئیسرائیل نه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها پـێویسته پـشـتیوانی زاره‌کیـیان هاوتابێت له‌گه‌ڵ پـشـتیوانی سیاسی و دارایی‌یاندا.
شـایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له واشنتنی پایته‌خت سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو ده‌سـتیان کرده‌وه به دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئاشتی.
هاوکارمان شـایان پاشـا وتاره‌که‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.