سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سـوپاسی هه‌موو ئه‌و ژن و پـیاوانه‌ی ئه‌مه‌ریکای کرد که له عێراقدا خزمه‌تیان کردووه و یان هێشـتا له‌وێ خزمه‌ت ده‌که‌ن. گوتی قوربانیـیه‌کانی ئێوه و قاره‌مانی و دلێریتان وایکرد ئه‌مه‌ریکا پاراستراوتربێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دا له به‌دیهێنانی دیموکراسی له عێراقدا.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها به سه‌ربازانی گوت ئێمه ده‌زانین قوربانیـیه‌کان ته‌نها هه‌ر ئێوه نه‌بوون، به‌ڵـکو خێزانه‌کانیشـتان بوون.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و میشێلی هاوسه‌ری و هه‌ردوو کچه‌که‌ی سوپاس و پـێزانینی ئاڕاسته‌ی سه‌ربازه‌کان کرد له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه و گوتی ئه‌وه هه‌رگیز له یاد ناچێت.
له دوایـیدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌ر که‌سێـک بـیه‌وێت سوپاسی ئه‌و سه‌ربازانه بکات که له عێراقدا خزمه‌تیان کردووه و یاخود له هه‌ر شوێـنێـکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، ده‌توانێت سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی کۆشـکی سـپی بکات تا په‌یامی خۆی بنووسێت.
په‌ڕه‌ی تایبه‌ت به نووسینی په‌یامه‌کان له ماڵپه‌ڕی کۆشـکی سـپی http://www.whitehouse.gov/salute/form