سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به سه‌ردانێـکی له ناکاو گه‌یشـته ئه‌فغانسـتان، به‌ڵام به‌هۆی خراپـی که‌ش و هه‌وا ناتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای کۆبـبێته‌وه.
به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گێبس له‌سه‌ر تویته‌ر گوتی ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز و هه‌وری ئاسـت نزم، بوونه‌ته ڕێـگه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بتوانێت به هه‌لیکۆپته‌ر بڕوات به‌ره‌و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان له کابوڵ. هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گێبس گوتی له بری ئه‌وه سه‌رۆک ئۆباما له بنکه‌ی ئاسـمانی باگرامی ده‌ره‌وه‌ی کابوڵ به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک کارزای ده‌کات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی هه‌ینی گه‌یشته بنکه‌ی ئاسـمانی باگرام. بڕیاره له‌وێ وتارێـک پـێشـکه‌شی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی بکات و تیایدا سوپاسیان بکات له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یکه‌ن له کاتی جه‌ژنه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاره باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که کۆده‌بێته‌وه. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک له‌و وڵاته بمێنێته‌وه.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆبامایه بۆ ئه‌فغانســتان له‌وه‌تای بووه به سـه‌رۆک.