له یه‌که‌م سـاڵیادی کوشـتنه‌که‌ی ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به سه‌ردانێـکی کورت گه‌یشته ئه‌فغانسـتان و ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژی له‌گه‌ڵ کابولدا مۆرکرد و له‌وێـوه په‌یامێـکی ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد که شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان وا به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات.
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه له بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له ئه‌فغانسـتانه‌وه وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئاڕاسته‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد و تیایدا گوتی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت ڕووناکی ئاسۆی ڕۆژێـکی نوێ بـبینێت پاش ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر له ده سـاڵه له ژێر هه‌وری ڕه‌شی شه‌ڕدایه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی نه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان و نه ئه‌فغانیـیه‌کان خوازیاری ئه‌م شه‌ڕه نه‌بوون، به‌ڵام گوتیشی له‌ناوبردنی ئه‌لقاعیده نزیک بووه‌ته‌وه.
له میانه‌ی 7 کاتژمێری سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان، سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌فغانیـیه‌که‌ی کۆبووه‌وه بۆ واژووکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی سـتراتیژی.
ڕێـکه‌وتنـنامه‌که بواره‌کانی ئاسایش و ئابوری و حوکمڕانی ده‌گرێته‌وه و هه‌وره‌ها جۆری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتان ڕوونده‌کاته‌وه له پاش سـاڵی 2014 که زۆربه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ پـلان بۆ کۆتایی‌هێنان به ڕۆڵی جه‌نگیـیان له‌و وڵاته داده‌نێن. ڕێـکه‌وتنه‌که هیچ وابه‌سـته‌یـیه‌کی ئه‌مه‌ریکای له‌خۆ نه‌گرتووه بۆ هێشـتنه‌وه‌ی هێزی له‌شـکری خۆی له‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا تیایدا په‌یمانی داوه بۆ ماوه‌ی ده سـاڵ کۆمه‌کی ئه‌فغانسـتان بکات له پاش کشانه‌وه‌ی دوایـین هێزه‌کانی له‌و وڵاته.
ڕێـکه‌وتنه‌که ڕێـگه به ئه‌مه‌ریکا ده‌دات له پاش سـاڵی 2014 ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌ربازه‌کانی له ئه‌فغانسـتاندا بهێڵێته‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به مه‌شـق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی ئه‌لقاعیده. له ئێسـتادا ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆرسته له پاکسـتانی دراوسێدا‌یه، به‌ڵام به ناو له نێو ئه‌فغانسـتاندا بوونی هه‌یه.