سه‌نته‌ری میترۆ به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، نێوه‌ندێکی یاساییان پێکهێناوه بۆ داکۆکیکردنی یاسایی له ڕۆژنامه‌وانان له ده‌مێکدا ڕووبه‌ڕووی داوای یاسایی ده‌بنه‌وه یانیش کاتێک که ڕۆژنامه‌وانان خۆیان داوای یاسایی له دژی ئه‌وانه تۆمار ده‌که‌ن که پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌م نێوه‌نده دانانی پارێزه‌ره بۆ ڕۆژنامه‌وانان و ده‌شڵێت هه‌نگاوه‌کان بۆ پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان نابێت هه‌ر له تۆمارکردنی پێشێلکاریه‌کاندا بوه‌ستێت به‌ڵکو ده‌بێت به‌دواداچونی یاسایی له‌سه‌ر بکرێت.
ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌و 20 پارێزه‌ره‌ی به‌شدارییان له ۆرکشۆپه‌که‌ی هه‌ولێردا کردووه ته‌نها سیانیان لێ هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ هه‌ر یه‌کێک له سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.