هه‌ر 189 وڵاته‌که‌ی په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیان مۆرکردووه و به NPT ناسراون پـێشـنیارێـکیان په‌سه‌ندکرد که داوا ده‌کات وتووێژ بکرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکرێته ناوچه‌یه‌ک چه‌کی ناو‌کی لێنه‌بێت.
ئه‌م پـێشـنیاره ڕۆژی هه‌ینی له دواهه‌مین ڕۆژی کۆنفراسی پـیاداچوونه‌وه به په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک په‌سه‌ندکرا.
له پـێشـنیارهکهدا هاتوو داوا ده‌کرێت کۆنفرانسێـک له سـاڵی 2012 سـازبکرێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوچه‌یه‌ک هیچ کام له چه‌کی ناو‌کی و کیمیاوی و بایۆلۆجی لێ نه‌بێت.
شـایه‌نی باسه ئیسرائیل په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی مۆر نه‌کردووه و بڕوا ده‌کرێت خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی بێت، به‌ڵام ئیسرائیل بۆخۆی نه پشـتڕاستی ده‌کاته‌وه و نه نکۆڵیشی لێـده‌کات ئه‌و جۆره چه‌که‌ی هه‌بێت.
ئێران یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی پهیمانـنامهکهیان مۆرکردووه، وه‌لێ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌کانی له‌و بڕوایه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، ئێرانیش لای خۆیه‌وه ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه.