Accessibility links

حکومەتی نەرویژ دەڵێت ڕەنگە سەربازی خۆی بۆ سوریا ڕەوانەبکات


حکومەتی نەرویژ دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی سەربازی تایبەتی خۆی بۆ سوریا ڕەوانەبکات تاوەکو پشـتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن لە شەڕی دژی داعش.

ئەم ڕاگەیاندنە پاش ئەوە هات کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی نەرویژ داواکەی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئەم مەبەستە پەسەندکرد، ئەوەی لە مانگی پـێنجەوە پـێشـنیاری کردبوو.

ئینی ئیریکسن سۆێرێدێ وەزیری بەرگری نەرویژ لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هێزە خۆجێـیەکان (هێزەکانی سوریای دیموکرات) ئەوانەی شەڕی داعش دەکەن بەرەوپـێشـچوونێـکیان بەدەسـتهێناوە زۆر زیاترە لەوەی پـێشـبینیمان دەکرد، بۆیە خراوەتە بەرنامەی کاری هێزەکانی هاوپەیمانەوە کە زیاتر مەشق و ڕاهێنانیان پێبکرێت و پشـتیوانی مەیدانی بکرێن و ڕاوێژکاریان بۆ ڕەوانەبکرێت.

نەرویژ بە نیازە لەم هاوینە نزیکەی 60 سەربازی خۆی ڕەوانەی ئوردن بکات تاوەکو مەشق و ڕاهێنان بەو هێزانەی سوریا بکەن کە شەڕی داعش دەکەن.

لە ئێسـتادا نەرویژ 120 سەربازی لە عێراقدا هەیە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق و پـێشـمەرگە.

XS
SM
MD
LG