Accessibility links

داعشێک لە نەرویژ زیندانی دەکرێت


دادگایەک لە وڵاتی نەرویژ بڕیاری زیندانی کردنی کەسێکی تەمەن 34 ساڵی داوە بۆ حەوت ساڵ و نیو.

بڕیارەکەی دادگا لەسەر گوناهبارکردنی ئەو کەسە بووە بەوەی ئەندامی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بووە و لە سوریاشدا بەشداری لە شەڕەکاندا کردووە.

دادگای ئۆسلۆ ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی ئەم کابرا نەرویژییە لە مانگی یازدەی ساڵی 2014 دا چۆتە سوریا و لەوێش بەشداری لە ژمارەیەک خولی مەشق و ڕاهێناندا کردووە.

کریستیان میشێلسێن بێژەر بووە لە کەناڵی (ئێن ئاڕ کەی) بووە و دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ساڵی 2016 دا لەسەر سنوری تورکیا سوریادەستگیریان کردووە و ڕادەستی حکومەتی نەرویژیان کردۆتەوە.

کریستیان دانی بەوەدا ناوە کاتێک گەیشتۆتە سوریا، تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی پێشوازییان لێکردووە.

لە سەرەتاشدا نکوڵی لەو تاوانانە کردووە کە رووبەڕووی کرابوونەوە بەڵام دواتر گوتوویەتی بۆتە ئەندانی داعش.

پارێزەرەکەشی دەڵێت ئەو بڕیارەی دادگا دەخاتە بەردەم دادگای پێداچوونەوە.

XS
SM
MD
LG