Accessibility links

نەرویژ کەسێک دادگایی دەکات بە تۆمەتی شەڕکردن بۆ داعش لە سوریا


ئاژانسی دەنگ‌وباسی نەروێژ NTB ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند کەسەکە پـیاوێـکی تەمەن 33 سـاڵە و تاوانبارکراوە بە پـێشـێلکردنی یاساکانی دژە تێرۆر و ڕەنگە سزاکەی بگاتە هەتا 10 سـاڵ زیندانی.

ئاژانسەکە ناوی تۆمەتبارەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام نووسیویەتی کەسەکە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە کە ئاڕاستەی کراون.

بەپـێی ئاژانسەکە ئەم کەسە لە مانگی یازدەی ساڵی 2014 بەرەو سوریا ڕۆیشتووە و لە 30 مانگی چواری ساڵی 2016 گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و لەوێ دەستگیرکراوە و ڕادەستی نەرویژ کراوەتەوە. بڕیارە لە 2 ی مانگی دەدا لە ئۆسلۆی پایتەخت دادگایی بکرێت.

XS
SM
MD
LG