پارێزه‌ری ئه‌ندرێس بێهرینگ برێـیڤیک گومانباره تیرۆرسته‌که‌ی نه‌رویژ ده‌ڵێت ئه‌ندرێس نه‌خۆشی مێشـکی هه‌یه.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ئۆسلۆ، گێـیر لپـێسته‌د پارێزه‌ری ئه‌ندرێس گوتی ئه‌ندرێس ئاگای له‌وه نیـیه که چه‌ند که‌سی کوشـتووه یان کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی چیـیه به‌رامبه‌ر هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 76 که‌س. پارێزه‌ره‌که ده‌ڵێت جارێ زۆر زووه بڵێن ئه‌ندرێس خۆی وه‌ک شێت ده‌رده‌خات.
ئه‌ندرێس دانی ناوه به‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئۆسلۆی پایته‌خت و ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ناو که‌مپی لاوان له دورگه‌ی ئوتۆیای ئه‌نجامداوه، به‌ڵام نکوڵی کردووه له‌وه‌ی تاوانی تێرۆرستـی کردبێت. ئه‌ندرێس ده‌ڵێت بۆیه ئه‌و هێرشانه‌ی کردووه هه‌تاکو ئه‌وروپا له کۆلۆنیزمی ئیسلامی بـپارێزێت.
پارێزه‌ره‌که ده‌ڵێت ئه‌ندرێس پـێی گوتووه تلیاکی خواردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و کارا و به ئاگا بێت. ده‌شڵێت ئه‌ندرێس ئیدیعای کردووه ئه‌و به‌شێـک بووه له تۆڕێـکی دژه ئیسلام که دوو گرووپیان له نه‌رویژ هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند گرووپی دیکه له ده‌ره‌وه. به‌ڵام پـۆلیس و لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌رویژ گومانیان له‌و ئیدیعایه هه‌یه.
پـێشـتر وه‌زیری دادی نه‌رویژ نوت سـتۆربێرگێت سـتایشی هێزه‌کانی پـۆلیسی کرد له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی و گوتویه‌تی لێـهاتووانه کاریان کردووه.
ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی وه‌زیری داد پاش ئه‌وه دێت که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌خنه‌یان له پـۆلیس گرتووه چونکه دره‌نگ گه‌یشـتوونه‌ته دورگه‌ی یوتۆیا که له‌وێ ئه‌ندرێس به لای که‌م 68 که‌سی کوشت. هێزه‌کانی پـۆلیس پاش زیاتر له کاتژمێرێـک گه‌یشـتبوونه سه‌ر دورگه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه باوکی ئه‌ندرێس که دیپـلۆماتێـکی خانه‌نشینه له پاریس به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌و هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌کات و گوتوشێتی خۆزگه له بری ئه‌وه خۆی بکوشـتایه.