دادوه‌رێـک له نه‌رویژ بڕیاری دا دانیشـتنی یه‌که‌می دادگایی‌کردنی ئه‌ندرێس بێهرینگ برێـیڤیک ئه‌وه‌ی گومان ده‌کرێت دوو هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام دابێت له پـشت ده‌رگای داخراوه‌وه بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه دادوه‌ره‌که گوتی خه‌ڵـکی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بۆیان نیـیه ئاماده‌ی دانیشـتنه‌که ببن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که گومانباره‌که داوای کردبوو دانیشـتنه‌که کراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکاته‌وه که چی وای لێـکردووه ئه‌و هێرشانه بکات.
ئه‌ندرێس تۆمه‌تی تێرۆرزمی ئاڕاسته ده‌کرێت له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر له ئۆسلۆ و هه‌روه‌ها ته‌قه‌کردنی له به‌شـداربووانی که‌مپـێـکی لاوان له دورگه‌ی ئوتۆیا. کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه له هه‌ردوو هێرشه‌که 93 که‌س کوژراون، به‌ڵام پـۆلیس له نه‌رویژ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی له‌وانه‌یه ئه‌و ژماره‌یه بگۆڕێت.
پارێزه‌ری ئه‌ندرێس ده‌ڵێت ئه‌ندرێس دانی ناوه به‌وه‌ی هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هیچ تاوانێـکی کردبێت. ده‌شڵێت گوتوشێتی ئه‌و باوه‌ڕ ده‌کات کرداره‌کانی دڵ ڕه‌قانه بوون وه‌لێ پـێویست بوون بۆ هێنانی وه‌رچه‌رخانێـک بۆ کۆمه‌ڵـگای نه‌رویژی.
داواکارانی گشـتی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌وان هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ن ئه‌ندرێس بۆ 8 هه‌فته له بری 4 هه‌فته ده‌سـتبه‌سه‌ر بکرێت.