ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ڕۆژی هه‌ینی له ئۆسـلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ ڕوویداوه و بووه‌ته مایه‌ی هه‌ژاندنی باره‌گای حکومه‌ت و کوژرانی به لای که‌م 2 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی دیکه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزه ئاگری به‌رداوه‌ته وه‌زاره‌تی نه‌وت و به سه‌دان شوشه‌ی په‌نجه‌ری باڵه‌خانه 17 نهۆمیـیه‌که‌ی حکومه‌ت و باڵه‌خانه‌کانی ناوچه‌که به دوری 400 مه‌تر شـکاندووه. دوکه‌ڵی چه‌ڕی ڕه‌نگ ڕه‌ش له هه‌ندێـک له ئۆفیسه‌کان به‌رزبوونه‌ته‌وه و شه‌قامی ئه‌و ناوچه ئارامه پـڕبوون به شوشه و داروپه‌ردوی شکاوی باڵه‌خانه‌کان.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری نه‌رویژ (یه‌نس ستۆلتێنبێرگ) له‌و باره‌گای حکومه‌ته‌دایه، به‌ڵام گوته‌بێژێـکی نه‌رویژی گوتی به‌ڕێز یه‌نس و فه‌رمانبه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کارده‌که‌ن هیچیان بریندار نه‌بوون. پـۆلیس ده‌ڵێت 2 که‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که کوژراون.
سه‌رۆک وه‌زیری نه‌رویژ به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه شتێـکی مه‌ترسیداره.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حکومه‌تی نه‌رویژی (هانس کرستیان ئه‌ماندسن) به BBC گوت خه‌ڵـکی له ناو باره‌گاکه‌ی حکومه‌تدا گیریان خواردووه، وه‌لێ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبێـک هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که بووه. ئۆتۆمبیلێـک له به‌رده‌می یه‌ک له باڵه‌خانه‌کاندا زۆر به خراپی تێـکشـکاوه، بۆیه گومان ده‌کرێت ته‌قینه‌وه‌که به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجام درابێت.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن خه‌ڵـکیان بینیوه به خوێنه‌وه له باره‌گای حکومه‌ت هاتوونه‌ته ده‌رێ. په‌یامنێری ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت خۆی به لای که‌م 8 که‌سی بینیوه که برینداربوون. گه‌واهده‌رێـک گوتوویه‌تی خه‌ڵـکی له ترساندا ڕایانده‌کرد.