هێزه‌کانی پـۆلیس له ئه‌یرله‌ندای باکور پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 26 سـاڵیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی هه‌بووبێت له دانانی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک سـنووری ئه‌یرله‌ندا.
بۆمبه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شـارۆچکه‌ی نیوری دۆزرایه‌وه و پـوچه‌ڵکرایه‌وه.
ئه‌م پـیاوه چواره‌مین که‌سه که گومان ده‌کرێت سه‌ر به له‌شـکری کۆماری ئه‌یرله‌ندی قه‌ده‌غه‌کراوبێت و له‌م دوایـیانه‌دا له‌سه‌ر دانانی بۆمب ده‌سـتگیربکرێت.
پـۆلیس لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سێ پـیاوه‌که‌ی ترد ده‌کات که گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی 2 مانگی چواری شـارۆچکه‌ی ئۆماغ هه‌بووبێت ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی پـۆلیسێـک.
ئۆماغ شوێنی یه‌ک له کۆشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌ڕی نێو ئه‌یرله‌ندای باکوره. له مانگی هه‌شتی 1998 ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌و شـارۆچکه‌یه‌دا ته‌قیـیه‌وه و له ئه‌نجامدا 29 که‌س کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون.