Accessibility links

باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بە توندی تووشی کۆڤید ١٩ بووە


نەخۆشخانەی قامیشلی، سوریا ١٨ی مانگی ١٠ی ٢٠٢١ی زاینی، وێنە: دەنگی ئەمەریکا

باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە هەریمێکی شیوە خودموختارییە نزیکەی پێنج ملیۆن کەس تێیدا دەژی.

ئێستا لە ئاکامی خراپترین شەپولی کوڤید ١٩ دا ئازار دەچێژێت کە رێژەی ئەوانەی ئەو پەتایە دەگرنەوە و پی دەمرن هەروا بەرز دەبێتەوە. دەرمان، و ئوکسیژن و تاقیکرنەوەکان لە پلەیەکی کەمدان و ڤاکسێنەکان نزیکەی لە کەم شوێن دەست دەکەون.

بە گوێرەی دوکتورەکان، بوونی خەڵکی زیاتریش لە نیو نەخۆشخانەکان وەک کارەسات وایە، ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەکان دەکات، لە دەمێکدا خەڵکی باکوری خۆرهەڵات ڤاکسێنە نەکراون.

باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ڤاکسێنی بۆ ٢ لە سەدی دانیشتوانی هەیە و رێژەی مەرگ لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا پەنجا لە سەد بەرز بۆتەوە وەک دوکتور جوان موستەفا هاو سەرۆکی بەشی تەندروستی ئەو هەریمە دەڵێت.

بەڵام لە نێو بازارەکان دا، گەلیک خەڵک یان نیگەرانی ئەم شەپۆلە نوێیە نین یان ئاگاداری روودانی نین.

هەندێک لە فرۆشیاران دەڵێن ئەوان ڤاکسێنە نەکراون چونکە ناتوانن دەست لە کار هەڵبگرن. هی تریش دەترسن کە بۆی هەیە ڤاکسێنە کردن تووشی نەخۆشییان بکات.

ڤاکسێنە نەکراوەکان و ئەوانەی ماسک نابەستن نیگەرانی ئەوە نەبوونە ڤاکسێن لە خۆیان بدەن، بەلام ئەوان زۆر نیگەرانی ئەو قەیرانەی ئابوورین کە پەتاکە بۆتە هۆکاری دروستکردنی.

کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن باشترین کەرەسە بۆ ئەوەی ئەوان بەربەرەکانی لە گەڵ ئەو نەخۆشیە بکەن داخستنی جار بە جاری شوێنە گشتی یەکان یان بریاری قەدەخەی هاتنە دەرە بۆ ئەوەی خاوەن پێشان ناچار بکات تەنیا بۆ چەند کاتژمێری سنووردار کراوە بن و بۆ ئەوەی خەڵک لە نیو ماڵاندا بمێننەوە.

XS
SM
MD
LG