Accessibility links

ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کۆریای باکوور هێشتا زۆر خراپە


کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سەرەڕای زیاتر لە ساڵێکی پەیوەندی کردنی نێونەتەوەیی و بەڵێنەکانی بوژانەوەی ئابوری لەلایەن ڕێبەرانی کۆریای باکوورەوە، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا هێشتا زۆر نالەبارە.

تۆماس کوینتانا ڕاپۆرتنوسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە کۆریای باکوور، لەلایەن حکومەتەوە ڕێگەی لێگیرا بچێتە ناو کۆریای باکوورەوە کە لەم هەفتەیە سەردانی کۆریای باشووری کرد وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی بە ئامانجی پـێشکەشکردنی ڕاپـۆرتێک بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێدا .

کوینتانا دەڵێت هەوڵەکان بۆ بوژانەوەی ئابوری نەبووەتە مایەی باشکردنی ژیانی زۆربەی خەڵکی لەو وڵاتەدا. ئەو دەڵێت ڕاستییەکە ئەوەیە لەگەڵ هەموو هەنگاوە پۆزێتیڤەکانی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردۆوە لەو وڵاتە بینراون هیچیان ڕاستییەکانی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤیان لەو وڵاتە نەگۆڕیوە.

XS
SM
MD
LG