Accessibility links

دەزگای موخابەراتی کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکور سزای دوو گەورە ئەفسەری لەشکری وڵاتەکەی داوە هاوکاتی پشکنینێکی نا ئاسایی ئۆفیسی سیاسی لەشکری وڵاتەکە کە خاوەنی دەسەڵاتێکی بەهێزە.

ئۆفیسی کیم بیونگ کی، ئەندام پەرلەمانی کۆریای باشور لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت دەزگای موخابەراتیی نیشتمانی سیۆڵ ئەو زانیاریانەی لە کاتی کۆبوونەویەکی داخراوی پەرلەماندا ئاشکرا کردووە.

ئۆفیسی کیم لە زاری دەزگای موخابەراتی کۆریای باشورەوە دەڵێت ئەو پشکنینەی کراوە یەکەم جۆرە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بکرێت و دەشڵێت هۆکاری ئەو پشکنینە نەزانراوە.

دەزگای موخابەراتی کۆریای باشور بە یاسادانەرانی وڵاتەکەیان وتووە هوانگ پیۆنگ، سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی لەشکری کۆریای باکور و گەورە یاریدەدەرەکەشی سزا دراون بەڵام نازانرێت ئایا سزاکەیان سەرزەنشت کردن بووە یان ئاگادارکردنەوە بووە یانیش دوورخستنەوە بووە بۆ ناوچە دوورە دەستەکان.

XS
SM
MD
LG