Accessibility links

دوو بەرپرسی ئەمەریکی: کۆریای باکوور دەتوانێت لە خاکی ئەمەریکا بدات


دوو بەرپرسی ئەمەریکی ڕایانگەیاند نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیکی کیشوەریی کۆریای باکوور دەریخست کە کۆریای باکوور لەوانەیە ئێستا بتوانێت لە خاکی ئەمەریکا بدات.

دوو بەرپرسەکە کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە وتیان بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکەی کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و فشارەکانی سەر بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ زیاد دەکات بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە.

کۆریای باکوور ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستیکیەکەی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و سەلماندوویەتی کە لەتوانایدا هەیە لە ئەمەریکا بدات.

دوو بەرپرسەکە وتیان کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دەیەوێت گەشە بە موشەکە بالیستییەکیە کیشوەرییەکەی بدات بۆ ئەوەی بەرپەرچی هەر هێرشێک بداتەوە بۆ سەر وڵاتەکەی و پێگەی خۆی لە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەهێز بکات نەوەکوو بۆ ئەوە گەشەی پێبدات هەتاوەکوو هێرش بکاتە سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی چونکە دەزانێت ئەوە کارێکی خۆکوژی دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG