Accessibility links

کۆریای باکوور هۆشداری دەدات دژی خستنە خوارەوەی ئەو موشەکانەی تاقی دەکاتەوە


کیم یۆ جۆنگ
کیم یۆ جۆنگ

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور دەڵێت وڵاتەکە هەر جوڵەیەک بۆ خستنەخوارەوەی یەکێک لەو موشەکانەی کە تاقی دەکاتەوە وەکو ڕاگەیاندنی جەنگ سەیر دەکات و بەرپرسیارێتی ئەوەشی خستە ئەستۆی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور.

کیم یۆ جۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا و وتی ئەگەر ئەمەریکا کردەوەی سەربازی دژی تاقیکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکانی کۆریای باکوور بگرێتەبەر ئەوا " وەکو ڕاگەیاندنی جەنگ " سەیری دەکەین.

ئاماژەشی بەوەدا کۆریای باکوور ڕەنگە موشەکی زیاتر هەڵبداتە زەریای پاسێفیکەوە. ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هەرگیز موشەکە باڵیستییەکانی کۆریای باکوورییان نەخستۆتە خوارەوە، کە ئەو تاقیکردنەوانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەغە کراون.

کیم وتی " زەریای پاسێفیک موڵکی ئەمەریکا یاخود ژاپۆن نیە."

لە بەیاننامەیەکی جیادا، بەرپرسی بەشی هەواڵەکانی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی خراپتر کردنی دۆخەکە لە ڕێی مەشقە سەربازیی ئاسمانییەکانیەوە لەگەڵ کۆریای باشووردا.

لە وەڵامدا وەزارەتی یەکخستنەوەی کۆریای باشوور کە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکاندا دەکات لەگەڵ باکوور، وتی " پەرەسەندنی بێباکانەی چەکە ئەتۆمی و موشەکەکانی " کۆریای باکوور بەرپرسن لە خراپتربوونی دۆخەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG