کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆریای باشور به هه‌ڵه لێـدوانێـکی ژه‌نه‌ڕاڵ سامۆئێل لۆکلێری فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئۆقیانوسی پاسفیکیان لێـکداوهتهوه که ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له سیۆل دایبووی.
دوابه‌دوای کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که ژماره‌یه‌کی زۆری ڕاپـۆرته هه‌واڵ بڵاوکرانه‌وه که باسیان له چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرد ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ناو‌کی له داهاتوودا بدات. ڕاپـۆرته‌کان وه‌هایان بڵاوکرده‌وه که له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له کۆریای باشور ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌وڵی تاقیکردنهویهکی دیکه‌ی ناو‌کی بدات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له میانه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که په‌یامنێری ده‌سـته‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری نیشـتیمانی کۆریای باشور پرسیاری له ژه‌نه‌ڕاڵ ساموئێل کرد، ئایا ئه‌مه‌ریکا بیر له گورزێـکی بنبڕ له دژی کۆریای باکور ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ربکه‌وێت ئه‌و وڵاته ئاماده‌کاری بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سێـیه‌می ناو‌کی خۆی ده‌کات؟.
ژه‌نه‌ڕاڵ سامۆئێل له وه‌ڵامدا گوتی" من بڕوا ناکه‌م شـتێـکی گونجاو بێت باس له چۆنێتی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانمان له ئاینده‌دا بکه‌ین، به‌ڵام ده‌توانم بێت بڵێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام سه‌یری هه‌موو بژاره‌کان ده‌که‌ین."
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له کۆنگره‌که تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی YTN و ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی نیمچه فه‌رمی Yonhap و ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕ بڵاویانکرده‌وه که گوایه ژه‌نه‌ڕاڵ سامۆئێل گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سێـیه‌می ناو‌کی بدات، ئه‌وا ئێمه بیر له هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه ده‌که‌ینه‌وه که ده‌شێت له به‌رامبه‌ر کۆریای باکوردا بگیرێنه‌به‌ر، له‌وانه گورزی ورد بۆ سه‌ر شوێنی تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که.