Accessibility links

کۆریای باکوور بۆ ئەمەریکا: ئارامیمان سنووری هەیە


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور هۆشیاری داوەتە ئەمەریکا لە ئەگەری ئەوەی ئەو ڕێکەوتنانەی کە هەردوو سەرۆکی کۆریای باکوور وسەرۆکی ئەمەریکا پێی گەیشتن لە کۆبوونەوەکەی سەنگاپوور بکەوێتە مەترسییەوە بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی واشنتنەوە بۆ سەر پیۆنگیانگ.

ئەم بەیاننامەیەی کۆریای باکوور دوای ئەوە هات هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە پیۆنگیانگ سزای کۆمەڵێک لە ئەندامانی شاندەکەی داوە کە لە وتوێژەکاندا لەگەڵ ئەمەریکا بەشداربوون، ئەمەش پێس کۆبوونەوەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە هانەوەی کە شکستی هێنا.

ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور لە سەنگاپوور کۆبوونەوە و پێکەوە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد تاوەکو پێکەوە کاربکەن بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان دوو وڵاتەکەدا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد وتی ڕێکەوتنەکەی نێوان دوو وڵاتەکە دەکەوێتە مەترسییەوە ئەگەر ئەمەریکا دەستبەرداری سیاسەتەکانی نەبێت دژی کۆریای باکوور."

کۆریای باکوور هۆشیاری ئەوەیدا ئەگەر ئەمەریکا پێش ئەوەی کاتەکە تێپەڕ ببێت ئەوا شتێکی نوێ نەکات ئەوا ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی نێوانیان تەنها دەبێتە لاپەڕەیەکی بەتاڵ.

بەرپرسەکەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " ئامۆژگاری ئەمەریکا دەکەین شێوازی ڕەفتارەکانی ئێستای بەرامبەر کۆریای باکوور بگۆڕێت و بەزووترین کات وەڵامی داواکەمان بداتەوە، ئارامیمان سنووری هەیە."

کۆریای باکوور وتیشی پابەند دەبین بە ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی نێوانمانەوە تا ئەو کاتەی ئەمەریکا بتوانێت ڕێگەیەکی بنیادنەرانە بدۆزێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG