Accessibility links

کۆریای باکوور سەرکۆنەی سزاکانی ئەمەریکا دەکات


کۆریای باکوور سەرکۆنەی ئەمەریکای کرد سەبارەت بە زیادکردنی سزاکان دژی پیۆنگیانگ و هۆشیاریدایە ئەمەریکا کە ئەگەر وابڕوات ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتیکردن و تا هەتایە لەسەر ئاڕاستەی داماڵینی چەک لادەدات.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر سێ بەرپرسی کۆریای باکووردا، پیۆنگیانگ بەم لێدوانانە وەڵامی ئەمەریکای دایەوە.

پیۆنگیانگ دەستخۆشی لە سەرۆک ترامپ کرد کە ڕۆڵی خۆی هەبووە لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە خراپ بکەنەوە و وەکو ساڵی ڕابردووی لێبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا " نزیکەی هەشت جارە واشنتن ڕێوشوێنی مەترسیدار دەگرێتەبەر دژی کۆمپانیا و کەس و کەشتیەکانی کۆریای باکوور و ڕوسیا و چین و وڵاتانی دیکە."

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە " ئەگەر ئەمەریکا پێی وابێت زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر پیۆنگیانگ ناچاری دەکات دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت ئەوا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات و بەوەش بۆ هەتا هەتایە کۆریای باکوور بە ئاڕاستەی داماڵینی چەک لە نیمچە دوورگەی کۆریادا ناڕوات، ئەوەش دەرەنجامێکە کە کەس نایەوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG