Accessibility links

کۆریای باکوور: ئەمەریکا ناتوانێت لە ماوەی دوو هەفتەدا پلانێکی جێگرەوە بۆ دانوستانەکان دابنێت


کۆریای باکوور وتی ڕێی تێناچێت ئەمەریکا بتوانێت لە ماوەی دوو هەفتەدا پلانێکی جێگرەوە بۆ دانوستانەکان دابنێت، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان لە سوید دەستی پێکردەوە و ڕۆژی شەممە لەناکاو ڕاگیرانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ڕازیبووە بە داواکەی سوید بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی زیاتر لەگەڵ پیۆنگیانگدا.

کۆریای باکوور وتی ئێستا تۆپەکە لە یاریگای ئەمەریکادایە و هۆشیاریشیدا لەوەی تەنها تاوەکو کۆتای ساڵ چاوەڕێ دەکات تا ئەمەریکا ئاڕاستەکەی خۆی بگۆڕێت.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوورەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی ئامادە نیە لەگەڵ ئەمەریکادا کۆببێتەوە تەنها ئەو کاتە نەبێت ئەمەریکا ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ کۆتای هێنان بە سیاسەتە تاکلایەنییەکەی دژی کۆریای باکوور و پاشگەز نەبێتەوە لێی.

کۆریای باکوور جەختی لەوە کردەوە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون تاوەکو کۆتایی ساڵی داناوە تا ئەمەریکا نەرمی بنوێنێت لە دانوستانەکاندا.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا ئەمەریکا هیچ ئامادەییەکی لە دانوستانەکانی سویددا دەرنەخستووە بەڵام تەنها هەوڵیداوە خزمەتی ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور وتی " ئەمەریکا قسەی دوور لە ڕاستیەوە دەکات و دەڵێت هەردوولا ئامادەن دوای دوو هەفتە دووبارە کۆببنەوە. ناتوانیت لە ماوەی تەنها دوو هەفتەدا پلانێک دابنێیت لە ئاست پێشبینییەکانی کۆریای باکوور و جیهاندا بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG