ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆریای باشور نووسیویه‌تی کۆریای باکور تونێـلێـکی 500 مه‌تری لێـداوه، له شوێنێـک که تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی لێـده‌کرێت وه‌ک خۆ ئامادهکردنێـک بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ناو‌کی.
ڕۆژنامه‌یChosun Ilbo له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ههواڵگریـیهوه نوسیویه‌تی کۆریای باکور پـێویسـتی به تونێـلێـکی یه‌ک کیلۆمه‌تری هه‌یه تا له مانگی سێی یان پـێـنجی داهاتوودا ئه‌و تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه بکات.
کۆریای باکوریش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت بیناسـازی نوێ له ده‌زگای سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌ی له یۆنگپـیۆن ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش هه‌ر هه‌مان ڕۆژنامه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ههواڵگریـیهوه بڵاویکرده‌وه که‌وا کۆریا باشور و ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دان کۆریای باکور له سێ تا چوار شوێنی دیکه یۆرانیۆم ده‌پیتێنێت.