Accessibility links

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ژاپۆن و ئەمەریکا دەکات


دەزگای هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی دەکات بۆ نقومکردنی ژاپۆن و هەروەها وێرانکردنی ئەمەریکا بەهۆی ئەوەوە کە پشتیوانیان لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر کۆریای باکووردا.

لیژنەی ئاشتی کۆریای باکوور بۆ ئاسیا و زەریای هێمن و هەروەها پەیوەندیدار بە پەیوەندیەکانی دەرەوەی وڵاتەکە داوای چارەسەرکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە بە ئامڕازێکی شەڕ ناودێری کرد و وتی لە کۆمەڵێك وڵات پێکهاتووە بە فەرمانی ئەمەریکا دەجوڵێنەوە.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە دەڵێت " دوورگەی ئەرخبیل دەبێت بە بۆمبی ناوەکیی جۆشی نقومبکرێت. چیتر پێویستیمان بە ژاپۆن نەماوە نزیک بێت لێمانەوە."

بەهۆی شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکیی کۆریای باکوورەوە گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر بوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش کە لە 15 ئەندام پێکهاتووە ڕۆژی دووشەممە بەکۆی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد کە ئەمەریکا دایڕشتبوو بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا وەکوو وڵامدانەوەیەک بۆ تاقیکردنەوە ناوەکییەکە.

کۆریای باکووریش بە دووبارەکردنەوەی هەڕەشە و گوڕەشەکانی بۆ لەناوبردنی ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن وەڵامی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیان دایەوە کە هەریەک لە چین و ڕوسیاش پشتیوانیان لە بڕیارەکە کردبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG