Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دۆخەکە خراپتر دەکات


بەگوێرەی دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور، کیم یۆ جۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەڵێت ڕێککەوتنەکەی ئەم هەفتەیەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور سەبارەت بە زیادکردنی ئاسایشی کۆریای باشوور دۆخەکە خراپتر دەکات.

کیم وتی کۆریای باکوور باوەڕی وایە دەبێت لە کۆتاییدا تەواو باشتر ببێت لە " ڕێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمیدا ".

بەیاننامەکەی کیم یەکەمین لێدوانی کۆریای باکوورن دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، هەروەها ئاماژەش بەوە دەدات خولی نمایشی هێزە سەربازییەکەی و گەشەپێدان بە چەکەکانی بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی کۆریای باشوور یون سوک یۆل لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە، ئەمەریکا بەڵێنیدا بەرچاو ڕوونییەک بدات بە کۆریای باشوور سەبارەت بە پلانە ئەتۆمییەکانی لەسەر هەر ململانێیەک لەگەڵ کۆریای باکووردا، ئەمەش لە نێوەندی نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە زیادبوونی جبەخانەی موشەک و بۆمبەکانی پیۆنگیانگدا.

بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی 1980 ەوە، ژێرئاوگەڕێکی موشەکی ئەتۆمی باڵیستیکی هێزی دەریایی ئەمەریکا سەردانی کۆریای باشوور دەکات، ئەوەش وەکو دەرخستنی سووربوونی ئەمەریکا لە پاراستنی کۆریای باشوور دژی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG