Accessibility links

ڕاگەیاندنی فەڕمی کۆریای باکوور: سەرۆک ترامپ ڕازیبووە بە لابردنی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی کۆریای باکوور وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕازی بووە بە لابردنی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ و دابینکردنی ئاسایش بۆ کۆریای باکوور.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریا دەڵێت سەرۆک ترامپ دوای ئەوەی بەڵێنیداوە بە وەستاندنی مانۆڕە سەربازییەکان لەگەڵ کۆریای باشووردا، بەڵێنی ئەوەشی داوە.

تا ئێستا ئەمەریکا هیچ لێدوانێکی نەداوە سەبارەت بە لابردنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG