Accessibility links

کۆریای باکوور نایەوێت لەمیانەی ئۆڵمپیاددا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا کۆببێتەوە


خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم یۆ جۆنگ
خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم یۆ جۆنگ

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوورەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا لەمیانەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادا کۆببێتەوە.

وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشووریش وتی کیم یو جۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەیەوێت سەردانی کۆریای باشوور بکات لەچوارچێوەی ئەو شاندە ئاست بەرزەدا کە ئامادەی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەبن لە شاری پیۆنگچانگی کۆریای باشوور.

هەروەها مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەی ئاهەنگی کردنەوەکە دەبێت و لە ماوەی ڕابردوودا بەڵێنیدا توندترین سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەیەوە.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری بەڕێوبەری گشتی کاروباری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور چو یۆنگ سامەوە بڵاویکردەوە " هەرگیز نەپاڕاوینەتەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا. بۆ ئەوەی شتەکە ڕوون بێت ئێمە هیچ نیازێکمان نیە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجام بدەین لە میانەی سەردانەکەماندا بۆ کۆریای باشوور."

چوو وتی سەردانی شاندەکەی کۆریای باکوور بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد تەنها بۆ ئاهەنگگێڕانەکەیە بە بۆنەی یاریەکانەوە و پیۆنگیانگ نایەوێت ئۆڵۆمپیادەکە بقۆزێتەوە و وەکو ئامڕازێکی سیاسیی بەکاری بهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG