Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک: پـێدەچێت کۆریای باکور بە نیازی تاقیکردنەوەیەکی ناوکی بێت


بەپـێی حکومەتی ئەمەریکا و چەند سەرچاوەیەکی دیکە، پـێدەچێت کۆریای باکوری لەم زووانە بە نیازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ناوکی ببێت.

کاربەدەسـتێـک لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکا گوت" هیچ لەم بارەیەوە ناڵێین بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دەکەین."

ماڵپەڕی 38North کە تایبەتە بە چاودێرکردنی جموجۆڵەکانی کۆریای باکور بە تایبەتی تاقیکردنەوە موشەکی و ناوکیـیەکانی، دەڵێت وێنەکانی سەتەلایت کە ڕۆژی چوارشەممە گیراون نیشانی دەدەن لە بنکەی پیونگی- ڕی Punggye-ri ی تاقیکردنەوەی ناوکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکور شتێک براوەتە نێو تونێلی تاقیکردنەوە ناوکیـیەکان کە پـێدەچێت ئامێری تەقینەوە ناوەکیـیەکە ببێت، ئەمەش لە کاتێـکدا ئەنجام دەدرێت کە هەموو ئامادەکاریـیەکان بۆ تاقیکردنەوەیەکی ناوکی کرابێت.

شارەزایان دەڵێن ڕەنگە کۆریای باکور ڕۆژی شەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بەبۆنەی105 هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کیم ئێڵ سونگ دامەزرێنەری ڕژێمی ئەو وڵاتە. پـیۆنگیانگ ساڵانە لەم بۆنەیە مەراسیم و ئاهەنگی گەورە سازدەکات و توانا لەشکریـیەکانی دەخاتە ڕوو. ئەگەر بێت و تاقیکردنەوەکە بکرێت، ئەوا دەبێتە شەشەم تاقیکردنەوەی ناوکی کۆریای باکور.

XS
SM
MD
LG