Accessibility links

کۆریای باکوور: تاقیکردنەوەی موشەکەکە ئاگادارکەرەوەیەکی توندە بۆ ئەمەریکا دژ بە سزا نوێیەکان


کۆریای باکوور ڕایگەیاند نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئاگادارکەرەوەیەکی توندە بۆ ئەمەریکا دژ بە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر پیۆنگیانگ.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور وتی " واشنتن دەبێت بەخەبەربێتەوە لەو خەوەی بتوانێت زیان بە وڵاتەکەمان بگەیەنێت."

بەیاننامەکەی کۆریای باکوور چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بە هاوەڵی فڕۆکە جەنگییەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەسەر نیمچە دورگەی کۆریادا فڕین، ئەمەش وەکو دەرخستنی هێزی خۆیان دژ بە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.

لە هەمان کاتدا دەزگای بەرگری موشەکی ئەمەریکا ڕایگەیاند پازدەیەمین تاقیکردنەوەی خستنە خوارەوەی موشەکی بالیستیکی مەودا ناوەندی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە لە 15 تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی ثاددا. موشەکە بالیستیکیەکە لە فڕۆکەیەکی جەنگیەوە هاوێژراوە بەسەر زەریای هێمنەوە، بەڵام سوپا ڕایگەیاند موشەکە بالیستییەکە لەلایەن سیستمێکی بەرگری موشەکیەوە لە ئالاسکا دۆزراوەتەوە و شوێنی کەوتووە و تێکشکێنراوە.

جەنەڕاڵ تێرانس ئۆشێگنسی فەرماندەی هێزی ئاسمانی پاسیفیکی ئەمەریکا وتی " کۆریای باکوور یەکێکە لە هەڕەشەکانی سەر جێگیری ناوچەکە، ڕێگەی گفتوگۆکردن هێشتا لەسەروو ڕێگەکانی ترەوەیە، بەڵام ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەرامبەر هاوپەیمانەکانمان و نەتەوەکەمان کە پلان دانێین بۆ خراپترین سیناریۆ، ئەگەر خراپتر بوو ئەوا ئێمە ئامادەین لە هەرکات و شوێنێکخۆمان دیاریبکەین زۆر بەخێرایی و کوشندانە وەڵام بدەینەوە."

سەرچاوە/VOA

XS
SM
MD
LG