Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکی دیکە هەڵدەدات


ڕۆژی پێنجشەممە کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی هەڵدا و هۆشداریدا لەسەر " وەڵامێکی سەربازیی توندتر " دژی هەوڵەکانی ئەمەریکا و بۆ پتەوکردنی بوونی ئاسایشی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا لە ناوچەکەدا، وتی واشنتن " قومارێک دەکات کە دوایی پەشیمان دەبێتەوە لێی."

لەم ساڵدا کۆریای باکوور ژمارەیەکی پێوانەیی موشەکی باڵیستیکی تاقیکردۆتەوە، هەروەها سەدان گولەی تۆپهاوێژیشی هەڵداوەتە ناو دەریاوە.

سوپای کۆریای باشوور وتی موشەکەکە کاتژمێری 10:48 خولەکی بەیانی لە شاری وۆنسۆنی کەناری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوورەوە هەڵدراوە، بە خێرایی 240 کم فڕیوە و گەیشتۆتە بەرزایی 47 کم.

کەمتر لە دوو کاتژمێر پێش هەڵدانی موشەکەکە، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور کۆی سۆن هوی سەرکۆنەی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆنی کرد، کە تیایدا ڕابەرانی ئەو سێ وڵاتە ڕەخنەیان لە تاقیکردنەوەی چەکەکانی کۆریای باکوور گرت و بەڵێنیاندا هاریکارییەکانیان لە ڕووی ئاسایشەوە پتەوتر بکەن.

لە میانەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن جەختی لە پابەندبوونی ئەمەریکا کردەوە بۆ پتەوکردنی بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بە " تەواوی تواناکانەوە." لەوانەش چەکی ئەتۆمی.

کۆی گوتی " مەشقە جەنگییەکانی سێ وڵاتەکە " شکستیان هێنا لە کۆنتڕۆڵکردنی باکووردا، بەڵام پێیان باشترە " مەترسییەکی جددیتر و ڕاستەقینەتر و نزیکتر " بەسەر خۆیاندا بهێنن.

کۆی لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوورەوە بڵاوکرایەوە گوتی " هەتاوەکو ئەمەریکا سوورتر بێت لەسەر پتەوکردنی بەرپەرچدانەوەکان بۆ هاوپەیمانەکانی و هەتاوەکو کارە وروژێنەرە سەربازییەکانیان چڕتر بکەنەوە، ئەوا وەڵامە سەربازییەکەی کۆریای باکوور توندتر دەبێت."

گوتیشی " ئەمەریکا ئاگاداری ئەوە دەبێت کە قومار دەکات، بێگومان پەشیمانیش دەبێتەوە لێی."

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئۆکرانیا وتی دوای موشەکەکەی کۆریای باکوور سوپاکانی کۆریای باشوور و ئەمەریکا مەشقی بەرگری موشەکییان ئەنجامداوە. هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کۆریای باکووری کرد.

گوتی " داوا دەکەین کۆریای باکوور دەستبەجێ هەڵدانی موشەکە باڵیستیکییەکانی ڕابگرێت، کە کارێکی وروژێنەرانەی مەترسیدارن و زیان بە ئاشتی و سەقامگیری دەگەیەنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG