Accessibility links

چین: هیچ زانیارییەکمان نیە سەبارەت بە ڕابەری کۆریای باکوور


وەزارەتی دەرەوەی چین وتی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکی نیە لەسەر ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، ئەمەش لەنێوەندی ئەو هەواڵانەی کە گوایە کیم تەندروستی زۆر خراپ بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین کانگ شوانگ ئەم لێدوانەیدا دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو شاندە پزیشکیە چینیەی ڕەوانەی کۆریای باکوور کراوە، هەروەها ئاماژەشیان بەوەدا کە ئایا ئەو شاندە بۆ یارمەتیدانی کیم جۆنگ ئون ڕۆیشتوون یاخود بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

سێ کەسی نزیک لە ڕەوشەکەوە بە ڕۆیتەرزیان وت تیمێکی تەندروستی چینی ڕۆژی پێنجشەممە ڕەوانەی کۆریای باکوور کراوە بۆ یارمەتیدانی کیم، بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئەو تیمە بۆ چی شتێکی دیاریکراوە ڕەوانەی چین کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG