به‌رپرسانی پۆلیسی کۆریای باشور ده‌ڵێن 5 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به گومانی کارکردنیان بۆ که‌سانی کۆریای باکور، ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی ماڵپه‌ره‌کانی گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ره‌وه به ملیۆنه‌ها دۆلاریان له کۆریای باشور دزیوه.
ئه‌م 5 ده‌ستگیراوانه‌ی گۆمانلێکراو له لایه‌ن رێکخراوێکی تاوانکاری کۆریای باشوره‌وه ئاماده‌کرابوون بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی پتر له 30 که‌سی دیکه‌ی کۆریای باکوری له چین کاربکه‌ن و ئه‌م که‌سانه شاره‌زاییان له دزه‌کردنه ناو ماڵپه‌ڕه‌کانی ئنته‌رنێت هه‌یه. ئه‌م که‌سانه چوونه‌ته نێو مه‌ڵپه‌ڕه‌کانی گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر و زانیاری نهێنی به‌کارهێنه‌رانی گه‌مه‌کارانیان دزیوه و کردویانن به ناوی خۆیانه‌وه‌و پاشان ناوی گه‌مه‌کارانی دروستکراو دزراویان به گه‌مه‌کارانی ئنته‌رنێت فرۆشتوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، کاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی کۆریای باشور ده‌ڵێن ، ئه‌و شاره‌زایانه‌ی کۆریای باکور که دزه‌یان کردبووه نێو ماڵپه‌ڕه‌کانی گه‌مه‌ی ئنته‌رنێت کۆمه‌ڵه که‌سانی تایبه‌تی ده‌رچوی زانکۆکانی رژێمی که‌نارکراوی کۆریایی باکورن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له رێگه‌ی دزینی زانیاریه نهێنیه‌کانی که‌سانی گه‌مه‌کارانی سه‌ر ئنته‌رنێت چنیبویانه‌وه، ره‌وانه‌ی پیۆنگ یانگیان کردبوو.
هاوکات سیئۆل ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که کۆریای باکور له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هێرشیان کردبوه سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی کۆریای باشور ، له‌وانه دزه‌یان کردبووه نێو تۆڕێکی ئنته‌رنێتی بانقی وڵات ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رێکخراوی هه‌ره‌وه‌زی کشتوکاڵی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.