Accessibility links

کۆریای باکوور بیر لە پلانی هێرشێکی موشەکی دەکاتەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە گوام


دوای ئەوەی کۆریای باکوور وتی بیر لە پلانی هێرشێکی موشەکی دەکاتەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە گوام، بەرپرسانی گوام ڕایانگەیاند دوورگەکە پارێزراوە و هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نیە.

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە دەڵێت سوپای کۆریای باکوور بە ووردیی بیر لە پلانی هێرشێکی موشەکی دەکەنەوە بۆ سەر گوام. باوەڕوایەئەو بنکە سەربازییانەی ئەمەریکا لە گوامدا هەن گەورەترین عەمباری چەکی ناوەکی ئەمەریکیان تێدابێت

وتەبێژێکی سوپای کۆریای باکوور وتی پلانی هێرشەکە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بێت جێبەجێ بکرێت، هەر کاتێک کیم جۆنگ ئون فەرمان بدات هێرشەکە ئەنجام دەدرێت.

فەرمانڕەوای گوام ئێدی کالڤۆ وتی هیچ هەڕەشەیەک بوونی نیە لەسەر دوورگەکە، بەڵام ئەگەر هەشبێت ئەوا ئیمە ئامادەین. فەرمانڕەوای گوام کاڵڤۆ وتی گوام سەر بە خاکی ئەمەریکایە نەک تەنها بنکەیەکی سەربازی سوپا بێت." و وتیشی کۆشکی سپی دڵنیایی داوە پێمان هەر هێرشێک بکرێتە سەر گوام ئەوا هێرش کراوەتە سەر ئەمەریکا.

هەروەها نوێنەری هەڵبژێردراوی کۆنگرێس بۆ گوام مادیلین بۆردالۆ وتی متمانەی تەواومان بە تواناکانی هێزەکانی ئەمەریکا هەیە بۆ پاراستنی دوورگەکە لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور و هانی سەرۆک ترامپیدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کاربکات بۆ هێورکردنەوە ڕەوشەکە.

ئەم لێدوانەی کۆریای باکوور دوای لێدوانە شەڕانگێزییەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگیانگ هات. سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە کۆریای باکووری ئاگادارکردەوە و وتی ئەگەر جارێکی دیکە کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا بکات ئەوا بەشێوەیەک ئاگربارانیان دەکەین کە جیهان لەوەوپێش نەیبینیبێت.

هەروەها سەرۆک ترامپ وتی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵەی کردووە دوای ئەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریای باکوور زیادیان کرد و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش بە کۆی دەنگ ڕازی بوون لەسەر سوپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر کۆریای باکووردا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG