وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور یۆنگ هو وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەنگی ڕاگەیاندووە دژی کۆریای باکوور و پیۆنگیانگ مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر لەوانەش خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییە ئەمەریکییەکان ئەگەرچی لەناو ئاسمانی کۆریای باکووریشدا نەبن.
ڕی لە نیویۆرک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەموو جیهان دەبێت بەڕوونی بیری بێت کە ئەمەریکا بوو جەنگی ڕاگەیاند دژی وڵاتەکەمان."
وتیشی " بەوەی کە ئەمەریکا جەنگی ڕاگەیاندووە دژی وڵاتەکەمان ئەوا مافی خۆمانە ڕێوشوێنی توند بگرینە بەر لەوانەش خستنە خوارەوە فڕۆکە جەنگییە ئەمەریکییەکان ئەگەر چی لە ناو ئاسمانی کۆریای باکووریشدا نەبن."
لەلای خۆشیانەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور سەبارەت بەوەی ئەمەریکا جەنگی دژی کۆریای باکوور ڕاگەیاندووە شتێکی بێ مانایە.
وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " جەنگمان دژی کۆریای باکوور ڕانەگەیاندووە. ئاماژەدان بەوە بەڕاستی شتێکی بێ مانایە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز